1

بابه‌ت: < ته‌پۆ، ئومێد >

< ته‌پۆ، ئومێد >
لۆ دڵدانه‌وه‌ی ته‌پۆ چووم چونكه‌ توشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ببوو. وا لێكدانه‌وه‌م بۆ كرد كه‌ زۆر دڵگرانه‌و خه‌مێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌خوا. كه‌ چووم و ڕووه‌ جوان و به‌ پێكه‌نینه‌كه‌یم دیت كه‌وتمه‌ گومان! له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ وتم: تۆ بڵێی وه‌ك هه‌میشه‌ گرفتار و بێ چاره‌ من بم و چووبم ده‌رده‌ دڵی له‌لا بكه‌م؟! ناتانبه‌م بۆ قوڵایی دانیشتنه‌كه‌، پوخته‌ی بێ خه‌می ته‌پۆ ئه‌وه‌ بوو، ده‌یگۆت: نه‌ شه‌وان به‌ته‌مای گه‌یشتنه‌ به‌یانیم نه‌ به‌یانیانیش ئومێدم وایه‌ بگه‌مه‌ ئێوارێ، لۆیێ خه‌ریكم خۆش ده‌ژیم!

سه‌رهه‌نگ موحسین
٢٠١٦/٠١/١٩، هه‌ولێر.
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin2 … 8599592012

2

وه‌ڵام: < ته‌پۆ، ئومێد >

جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش

3

وه‌ڵام: < ته‌پۆ، ئومێد >

شه‌ یدا نووسی:

جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش

بەڕێزی مامۆستا، بەخێربێی