1

بابه‌ت: < چۆن هاوسەرگیری دەگەی؟! >

< چۆن هاوسەرگیری دەگەی؟! >

هەموو شتێك لەپێناوی گەیشتن بەوەی بەدوای دەگەڕێی بكە، ئەگەر نەتدۆزیەوە و زۆربوونی تەمەن و دڵگرانییەكانیش زۆریان بۆ هێنای، هاوسەرگیری مەكە. هەموو ڕۆژ مردنە، لەشوێنك بخەوی و ڕووحت لەشوێنێكی تر بێت. بەماسیەكەی لەشوشە نراوی ناخت بڵێ ژیان هەر ئەو حەوزە شوشەیە نیە كە تێیدای. پێی بڵێ ئەها لەدەروەی ئەو جیهانە بچوكەی تۆ زەریا هەیە. لەپابەندبوون بەنەریتەوە وەرەدەرێ. مەرج نیە هاوسەرگیری بكەی بەڵام مەرجە هاوسەری ژیانت بەهەموو دڵەوە خۆشبوێ، مەرجە تەنیا بەو دابین بیت. مەرجە بەجەستەو ڕووحەوە تێكەڵی بیت. لەهەمووی مەرجتریش ئەوەیە ئامۆژگارییەكەی منت لەبیربێ.

سەرهەنگ موحسین، 2017\07\06، بەغداد.